جام کوردی - شاندی ئێران لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان باسى لە پابەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنەکانییەوە کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم: ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانى ئێران و ئاگربەست لە لوبنان مەرجی پێشوەختە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان.

شاندی ئێران لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا هەڵوێستی ئەمریکا و پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی هەڵدەسەنگێنێت.

ئەمریکا پاکستانی وەک ناوبژیوانێک ئاگادار کردبووەوە کە بە ئەمانە و مەرجەکانی دیکەی پێشوەختە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان ڕازی بووە. بەڵام هێشتا هەندێک لەو مەرجانە جێبەجێ نەکراون.