شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هیچ یەکێك لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنەکان چووە گەڕی دووەم و کێبڕکێکە لە نێوان نزار ئامێدی و موسەنا ئەمیندا مایەوە.
دەنگی جیاکراوەی هەردوو بەربژێرەکە بەم شێوەیە:
نزار ئامێدی: ٢٢٧ دەنگ
موسەننا ئەمین: ١٥ دەنگ
پووچەڵ: ٧ دەنگ
لە گەڕی یەکەمدا نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتی توانی ٢٠٨ دەنگ بە دەست بهێنێت و فواد حسێن، بەربژێری پارتیش ١٦ دەنگی بە دەستهێنا، لە بەرامبەردا موسەنا ئەمین، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٧ دەنگ وبەربژێرەکانی دیکە ٢ دەنگیان بەدەست هێناوە.
نزارمحەمەد سەعید (نزار ئامێدی) کێیە:
-بە کالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیک.
-١٩٦٨ لە ئامێدی لە دایکبووە.
- ١٩٩٣ خوێندنی لە زانکۆی موسڵ تەواو کردوە.
- ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ لە مەکتەبی سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی کاری کردوە.
-ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوە.
- لە کاتی سەرۆک کۆماری ،جەلال تاڵەبانی، فواد مەعسوم، بەرهەم ساڵح، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆک کۆمار بووە.
- بەرپرسی نوسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغداد.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.
- زمانی کوردی و عەرەبی دەزانێت.