ئال سادق بەدەربڕینی وشەی شکۆمەندانە، وەسفی ئەو هەڵوێستە توندوتۆڵەی عێراقییەکانی کرد کە لەساتە سەختەکاندا شانبەشانی گەلی ئێران وەستانەوە.
باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو تاوانەى لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-ئیسرائیله‌وه‌ ئەنجامدراو بوە هۆی شەهیدبونی ڕێبەری باڵا، تەنها ئێران نەبوە ئامانج، بەڵکو تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ دۆستایەتی‌و ڕەسەنایەتی گەلانی ناوچەکە".

لەو ڕوەوە جەختیکردەوە، "گەلی عێراق بەهەموو پێکهاتە، نەتەوەو مەزهەبەکانییەوە، لەگەڵ پاڵپشتییە بێدەریغەکانی مەرجەعیەتی باڵا، سەلماندیان کە لەخەم‌و ئازارەکاندا یەکگرتون‌و ڕێگەیان نەدا پیلانی دوژمنان درز بخاتە پەیوەندییەکانمانه‌وه‌".
ئەم پەیامەی ئال سادق وەک بەڵگەیەک بۆ قووڵی په‌یوەندییە مێژویی‌و ئاینییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت کە تێیدا سوپاسی تایبەتی حکومەتی عێراقی کرد بۆ ئەو وەستانەوه‌ فەرمییەی کە نیشانی جیهانیاندا، ئه‌وه‌شى وت، "عێراق‌و ئێران لەبەرەنگاربونەوەی هه‌ڕه‌شه‌كاندا یەکدەنگ‌و یەکهەڵوێستن".