یەکێکە لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکانی پاکستان. 150 دیپلۆماتکار و شارەزای ئەمریکی و ئێرانی کۆبووەنەتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو جەنگە بهێنن کە نزیکەی 40 ڕۆژ بەردەوامی هەبوو و نرخی نەوتی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزکردەوە.
- ئەم هۆتێلە پێنج ئەستێرەیە لەسەر ڕووبەری 15 دۆنم زەوی بونیادنراوە و 400 ژووری تێدایە. بەهۆی هەبوونی چەندین هۆڵی گەورەی کۆنفرانس و ئۆفیسی پێشکەوتوو، کراوەتە بنکەی سەرەکیی شاندەکان تاوەکو بتوانن بە وردی کار لەسەر خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بکەن.

شوێنی ئوتێلەکە زۆر هەستیارە؛ نزیکە لە ناوچەی دیپلۆماسی و دامەزراوە سیاسییەکانی پاکستان. ئەم هۆتێلە لەلایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی پاکستان پاسەوانێتییەکی تووند و تۆڵ دەکرێت.

ئەمەش بزانە: ساڵی 2008 هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی هەبوو لە پاکستان ناوی ماریۆت بوو، تەقینەوەیەک لەبەردەمیدا ڕوویدا و 54 کەس کوژران. بۆیە هەمیشە ئەم هۆتێلە چاودێری دەکرێت.

هێزە ئەمنییەکان هەموو وردەکارییەکی نەخشە و شوێنی ئوتێلەکە دەزانن. چواردەوری ئوتێلەکە بە تەواوی داخراوە و شەقامەکان چۆڵکراون، چواردەورەکەی دەورەدراوە لە پۆلیس، سەرباز و ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی پاکستان.