بەو پێیەی بە بڕوای تورکیا ناوبراو خاوەنی مێژوویەکی ڕەشە و لە ئێستادا لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکیی ناتانیاهۆ لەم لێدوانانەی، تێکدانی دانوستانە بەردەوامەکانی ئاشتییە و پێی وایە ناتانیاهۆ تەنیا بۆ هەڵاتن لە دادگایی و سزای زیندانیکردن لە وڵاتەکەی خۆی، پەنا بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دەبات.
هەروەها تورکیا تۆمەتەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ سەر سەرۆک کۆماری تورکیا بە بێبنەما و بێئەدەبانە وەسف کرد و جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە دەرئەنجامی ناڕەحەتیی ئیسرائیلە لەو ڕاستییانەی کە تورکیا لە هەموو سەکۆ نێودەوڵەتییەکاندا دەنگی بۆ بەرز دەکاتەوە.
لە کۆتاییدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە هاووڵاتییانی مەدەنیی بێتاوان و بەڵێنی دا کە هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ناتانیاهۆ لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێتەوە و سزای تاوانەکانی وەربگرێت.