عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "- ئەمریکا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانووستان ئەو دەستکەوتانە بەدەستبهێنێت کە نەیتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستیبهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاران بە نیەتێکی باشەوە چووەتە پاکستان. پابەندن و ئامادەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی و سەروەریی نەتەوەکەیان ، ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاکستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو".