میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، هۆکاری نەگەیشتن بە چوارچێوەیەکی هاوبەش و ڕێککەوتن لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن کە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوە چوو، بۆ "داواکارییە زێدەڕۆکانی ئەمریکا" دەگەڕێتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە، پۆستەرێکی زەبەلاح لە گۆڕەپانی ڤەنەک لە تاران هەڵواسرا. لەسەر پۆستەرەکە نووسراوە: "تەنگەی هورمز بۆ هەمیشە لەژێر دەستی ئێراندایە؛ ترەمپ هیچ پێ نەکرا و کۆنترۆڵی هەمیشەیی تەنگەکە لای ئێران دەبێت."