وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەمڕۆوە تەنیا ئەو کەسانەی نیشتەجێی وڵاتەکەن یان مۆڵەتی گەشتی حەجیان هەیە، دەتوانن سەردانی شاری مەککە بکەن، ئەوانەشی ئێستا بۆ عەمرە لە سعوودیەن، دەبێت تا 18ی نیسان وڵاتەکە جێ بهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێکارانە وەک ئامادەکارییەکەن بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ و لە 18ی ئەم مانگەوە ڤیزای عەمرە ڕادەگیرێت؛ هەروەها لە 18ی نیسانەوە تەنیا بە ڤیزای حەج ڕێگە بە چوونە ناو شاری مەککە دەدرێت.