جام کوردی - ئێران توانیویەتی دەست بەسەر ئامێرێکی ناردنی لێزەری پێشکەوتوودا بگرێت کە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکی جۆری AN/AAQ-24(V) LAIRCM. ئەم سیستەمە دژە موشەکی ژێر سوورە (Infrared).
ئەم ئامێرە لە نێوان پاشماوەی تێکشکاوی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری HC-130J یان MC-130J دۆزراوەتەوە کە پێشتر تێکشکێندراوە.
ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ ئاراستەکردنی تیشکێکی لێزەری زۆر ورد بەرەو سەری موشەکە هێرشبەرەکان، بە مەبەستی کوێرکردن و پەکخستنی سیستەمی ئاراستەکردنی موشەکەکە.