جام کوردی - هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت: بە سەیرکردنی ئەو پرسە سەرەکیانەی دانوستانیان لەسەر دەكرێت، رەنگە لە ڕووی تەکنیکییەوە واقیعی نەبێت کە چاوەڕوانی رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و لە ماوەی 15 ڕۆژدا واژۆ بکرێت.

ئەگەر هەردوولا پێشکەوتنی بەرجەستە ئەنجامبدەن، درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست  ڕەنگە بۆ ماوەی 45 یان تەنانەت 60 رۆژ  ڕەنگە لە بەرنامەی کاردا بێت بۆ ئەوەی رێگە بدات بە بەردەوامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

جەختیشكرد لەوەی، جیهان ئازادی بێ بەربەستی هاتوچۆی دەوێت بەناو گەرووی هورمزداو پشتگیری لە بیرۆکەی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران و ڕازیکردنی دەكەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بە گونجاویشی نازانن وڵاتان دەستوەردان بکەن بۆ کردنەوەی گەرووەكە.

وتیشی: بە بڕوای من ئاگربەست لە لایەن هەردوولا بەپەلە پێویستە، بێگومان فاکتەری ئیسرائیل هەمیشە ئامادەیە و دەبێت هەمیشە ڕۆڵی تێکدەرانەی لەبەرچاو بگیرێت.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا هەم ئەمریکییەکان و هەم ئێرانییەکان گەڕاونەتەوە ماڵەوە. پێموایە ئێرانییەکان بەتایبەتی ئەو پێشنیارەی ئەمریکا هەڵدەسەنگێنن و وەڵامی دەدەنەوە.

باسی لەوەشكرد: سەرەتا تێگەیشتنەكە وابوو کە رێککەوتنی ئاگربەست لوبنانیشی تێدایە، بەڵام ناتانیاهۆ وەک هەمیشە كارەكەی تێكداو ئەمریکاش بێدەنگ بوو، هێرشەکانی ئیسرائیليشى لە سوریا بة کێشەیەکی گەورە ناوبرد كە مەترسی بۆ تورکیا دروست دەکات.