جام کوردی – سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان) وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە "ئێمە ملکەچی هیچ هەڕەشەیەک نابین"، وتی: هەڕەشە نوێیەکانی ترەمپ کاریگەرییان لەسەر گەلی ئێران نییە.

قالیباف وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان  شەڕ بکەن، شەڕ دەکەین و ئەگەر بە لۆژیک بێن، بە لۆژیک مامەڵە دەکەین.

هەڕەشەی ئەوەشی کرد؛ ئەگەر جارێکی دیکە ئیرادەمان تاقی بکەنەوە، وانەیەکی گەورەتریان فێر دەکەین.

قالیباف وتیشی: هەڕەشە نوێیەکانی ترەمپ کاریگەرییان لەسەر گەلی ئێران نییە، ئەمە دروشم نییە بەڵکو ئەوەمان سەلماندووە.