جام کوردی - ڕاستییە شاراوەکان بە ڕوونی: کۆتایی وەهم و سەرەتای شکاندنی هاوسەنگی جیهانيی

ئەوەی لە ماوەی (٢١) کاتژمێردا لە ئیسلامئاباد ڕوویدا .. تەنها شکستی دانوستانەکان نەبوو، بەڵکو ئاشکراکردنی ڕوونی داڕمانی گێڕانەوەیەکی تەواو بوو، کە لەسەر وەهمی کۆنترۆڵکردن بونیاد نرابوو.

ڕاستییە نەوتراوەکە ئەوەیە: واشنتۆن بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتن نەچووبوو .. بەڵکو بۆ تاقیکردنەوەی توانای خۆی لە سەپاندنی مەرجەکان چووبوو، بەڵام کاتێک گەڕایەوە درکی بەوە کرد، کە سەردەمی سەپاندنی مەرج کۆتاییهاتووە.

 یەکەم: ژمارەکان گێڕانەوەکەیان ئاشکرا کرد

• (١٣) ملیار دۆلار بۆ (کەشتییەفڕۆکەهەڵگرەکان) خەرجدەکرێت.

• لە بەرامبەردا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەرزان بنکەسەربازییە تەواوەکان تووشی شڵەژان دەکەن.

 ئەمە تەنها بۆشاییەک نییە لە پڕچەککردندا .. بەڵکو بۆشاییەکە لە تەواوی مۆدێلی شەڕدا. ئیتر هێز بە قەبارەی خەرجییەکان ناپێورێت .. بەڵکوو بە توانای نەیارەکەت بۆ شکاندنی هاوکێشەکە بە کەمترین تێچوو دەپێورێت.

 دووەم: هورمز .. لە ڕێڕەوێکەوە بۆ (دوگمەی کۆنترۆڵکردن)

ئەوەی زۆر کەس لێی تێنەگەیشتن: ئێران گەرووەکەی بە تەواوی دانەخستووە.. بەڵکو گۆڕیویەتی بۆ سیستەمێکی پاڵاوتنی ژیرانە:

• کەشتییە (دۆستەکان) بە ئاسانی تێدەپەڕن.

• ڕێگری لە (نەیارەکان) دەکرێت بە تێچووی زۆر و دواکەوتن و کێشەی دڵنیایی (تەئمین).

 ئەنجامەکەی: ئەمە گەمارۆدان نییە .. بەڵکو بەڕێوەبردنی بژاردەی ئابووریی جیهانییە. لێرەدا مەترسیدارترین وەرچەرخان ڕوودەدات: ئەوەی کۆنترۆڵی لێشاوی (ڕۆیشتن)ی لایە.. تەنها خاوەنی نەوت نییە، بەڵکو خاوەنی بڕیاری بازاڕ و سیاسەت و کاتیشە.

 سێیەم: بازاڕەکان ڕاستی دەڵێن .. نەک کۆنفرانسەکان

• دڵنیایی دەریایی (تەئمین) + (٣٠٠٪) زیادیکردووە.

• نرخی نەوت لە (١٣٠) دۆلار نزیکبووەتەوە.

• کەشتییەکان ڕێڕەوەکانیان بەرەو دەوری ئەفریقا دەگۆڕن.

ئەمە تەنها یەک مانای هەیە: ئاگربەست لەسەر شاشەکان بوونی هەیە.. بەڵام لە واقیعدا بوونی نییە. بازاڕ درۆ ناکات.. چونکە بە کردەوە باجەکەی دەدات.

 چوارەم: ئیسلامئاباد ڕێکەوت نەبوو

هەڵبژاردنی پاکستان تەنها لایەنێکی لۆجستی نەبوو.. بەڵکو نامەیەک بوو:

• ئێران لە قووڵاییەکی جوگرافییەوە دانوستان دەکات، کە بە چینەوە بەستراوەتەوە.

• ئەمریکاش ڕازی بوو لە یاریگایەکدا یاری بکات، کە هی خۆی نییە.

 ماناكەی: خورانی دەسەڵات و نفووزی ئەمریکا تەنانەت لە شێوازی مێزی دانوستانەکەشدا ڕەنگی داوەتەوە.

 پێنجەم: دوو لۆژیک، کە یەکناگرنەوە

• واشنتۆن: (ڕێککەوتنی خێرا + هێورکردنەوە + گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو).

• تاران: (دووبارە داڕشتنەوەی سیستەم + جێگیرکردنی هەژموون + گۆڕینی یاساکان).

هەر بۆیە دانوستانەکان شکستیانهێنا: نەک بەهۆی وردەکارییەکانەوە.. بەڵکو بەهۆی ئەوەی هەر لایەنێک دانوستانی لەسەر جیهانێکی جیاواز دەکرد.

 شەشەم: چەکی ڕاستەقینە ئیتر تەنها سەربازی نییە

ئێران تەنها بە مووشەک شەڕی نەکرد.. بەڵکو بەمانە جەنگا:

• وزە

• ئابووریی

• کات

• نەفەسی درێژ

لە کاتێکدا ئەمریکا هەوڵیدا پلانێکی سەربازیی بسەپێنێت بەسەر شەڕێکی فرە ڕەهەندا.  لێرەدا شکستیهێنا: چونکە ئەمریکا لە یەک بەرەدا دەجەنگێت.. لە کاتێکدا نەیارەکەی لە چوار بەرەدا لە یەک کاتدا دەجەنگێت.

 حەوتەم: تەنگژە (مەئزەق)ی ڕاستەقینەی ئەمریکا (مەترسیدارترین)

سێ دیواری تێپەڕنەکراو:

١. ناوخۆ: پشتیوانی میللی لە کەمبوونەوەدایە.

٢. ئابووریی: هەڵاوسان + وزە + گوشاری هەڵبژاردنەکان.

٣. پیشەسازی سەربازیی: ناتوانێت بە خێرایی قەرەبووی ئەو بەکارهێنانە زۆرە بکاتەوە.

ئەمە تەنها قەیرانی جەنگێک نییە.. بەڵکو قەیرانی توانای بەردەوامبوونە.

 هەشتەم: ئەو دەستکەوتەی نابینرێت

لە کاتی شەڕەکەدا، شتێک ڕوویدا، کە مەترسیدارتر بوو لە هەر موشەکێک:

 ئێران بە کردەوە بەشێک لە سیستەمی سزاکانی شکاند:

• نەوت دەفرۆشرێت.

• ڕێگەی بازرگانی نوێ دروستبوون.

• پەیوەندییەکان لەگەڵ چین و ڕووسیا قووڵتر بوونەوە.

ئەمە دەستکەوتێکە، کە ناتوانرێت بە ئاسانی پاشەکشەی لێ بکرێت، تەنانەت ئەگەر شەڕەکە ئێستاش بوەستێت.

 نۆیەم: وەرچەرخانە گەورەکە (قۆناغی دوای ئیسلامئاباد)

ئەوەی ڕوویدا تەنها شکستی دانوستان نەبوو.. بەڵکو خێراکردنی شتێکی زۆر گەورەتر بوو:

 کۆتایی ڕێگەی تاقانە.. سەرەتای سیستەمێکی فرەڕێڕەو:

• بازرگانی بە دراوێک جگە لە دۆلار.

• ڕێڕەوە بەدیلەکان.

• هاوپەیمانییەتی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمریکا.

 دەیەم: ئەو ڕاستییەی میدیاکان دەیشارنەوە

ڕۆژئاوا "ئەوەی ڕوویدا" ناشارێتەوە.. بەڵکو "مانای ئەوەی ڕوویدا" دەشارێتەوە.

چونکە دانپێدانان بەوەدا بەم مانایەیە: کێشەکە لە ئێراندا نییە.. بەڵکو لە خودی مۆدێلی هێزدایە.

 پوختەی کۆتایی:

 ئەوەی لە ئیسلامئاباد ڕووخا تەنها ڕێککەوتنێک نەبوو.. بەڵکو ئەو بیرۆکەیە ڕووخا، کە دەیگوت "تەنها هێز بەسە".

 ئەوەی ئێستا دەستی پێکردووە تەنها پەرەسەندنی سەربازی نییە .. بەڵکو دووبارە نووسینەوەی یاساکانی یارییە جیهانییەکەیە.

 ئەو ڕستەیەی هەموو شتێک کورتدەکاتەوە:

جیهان تەنها بەرەو شەڕێکی گەورەتر ناڕوات.. بەڵکو بەرەو ساتێک دەڕوات، کە تێیدا سیستەمی کۆن توانای کۆنترۆڵکردنی لەدەستدەدات.

 هەر کەسێک ئێستا لەمە تێبگات .. تێدەگات بۆچیی هەموو ئەوەی پێشتر گوترا تەنها شیکاریی نەبوو .. بەڵکو خوێندنەوەیەکی پێشوەختە بوو بۆ کۆتاییەک، کە پێشتر دەستی پێکردووە.

- وەرگێڕان

سه رچاوه  پەیجی Yadgar Ali