بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری بەئەزموونی یانەی هیلالی
سعوودیە باسی خۆشحاڵی
خۆی کرد دوای بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە قۆناخی 8ی جامی جیهانی یانەکان.
له خولەکی 94دا گۆڵی سێیەمی بۆ هیلال تۆمارکرد و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو له سەرکەوتنی یانەکە
بۆ قۆناغی داهاتوو.
کۆلیبالی دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە ڕایگەیاند: تۆمارکردنی
گۆڵ بەرامبەر مانچستەرسیتی لە پاڵەوانێتییەکی ئاوادا سەرسوڕهێنەرە. ڕووبەڕووی کێشەیەکی
گەورە بووینەوە، بەڵام هەموو هەوڵێکماندا و زۆر دڵخۆشین بەم سەرکەوتنە گەورە. دەمانزانی بەرامبەر باشترین تیپی جیهان یاری دەکەین. ویستمان بیرۆکە و
تواناکانمان پیشان بدەین و ئەوەی بۆ ئەم یارییە ئامادەمان کردبوو جێبەجێی بکەین./.