بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، سیمۆنێ ئینزاگی دوای بردنەوەی هیلال بە ئەنجامی 4-3 بەرامبەر مانچستەرسیتی
لە قۆناخی 8ی جامی جیهانی یانەکانی 2025، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ستایشی ئاستی
یاریزانەکانی کرد و ئەم سەرکەوتنەی بە سەرکەوتن بەسەر لوتکەیەکی بەرز بەبێ ئۆکسجین
بەراورد کرد.
ئینزاگی ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی تیپێکی زۆر بەهێز بووینەوە و
توانیمان ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین. ئێمە بە هاندان و هێزەوە چووینە ناو یارییەکەوە،
چوار گۆڵمان تۆمارکرد و لە کۆتاییدا بردمانەوە. ئەم بردنەوەیە بە ئاسانی بەدەست نەهات،
بەڵام ئێمە شایەنی ئەوەبووین.
ناوبراو وتیشی: سوپاسی هەموو یاریزانەکانم دەکەم بۆ
تواناکانیان، بەتایبەتی مارکۆس لیۆناردۆ و ڕینان لۆدی کە ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو. ئەم
یارییە وەک داگیرکردنی چیایەکی بەرز بوو بەبێ ئۆکسجین. بەڵام یاریزانەکانمان بوون
کە هەموو تواناکانیان پێشکەش کرد و تا دوا ساتەکان بەرامبەر تیپی مانچستەرسیتی یارییەکی
باشیان کرد./.