بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر یەمەن، وتی کە زایۆنیستەکان دەبێت بڕۆنە پەناگەکان و هیج کات خەونێکی ئارام و ئاسوودەیان نابێت.
ناوبراو وتی: ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر غەززە و یەمەن، نابێت خەونێکی ئارامیان هەبێت، غەززە تەنیا نییە و زوڵم و ستەم بە لای یەمەنەوە قبووڵکراو نییە.
ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تاوان و دەستدرێژی زایۆنیستەکان ناتوانێت یەمەنییەکان لە سەر خاکی خۆیان ڕابگرێت و تەنانەت یەک کەشتی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێمە تێپەڕ نابێت./.