بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەردەچوو و زەنجەفیل دوو بەهاراتی بەناوبانگن کە ماوەیەکی زۆرە لە زانستی پزیشکی کۆندا بەکاردەهێنرێن. زەنجەفیل بە دژە سكچوون و ڕشانەوە و ئازارشکێن ناسراوە و یارمەتیدەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن. هەروەها زەردەچوو بۆ یارمەتیدانی تەندرووستی هەرس، هەوکردنی هەناسەدان و ئازاری هەوکردنی جومگەکان بەکار دەهێنرێت. 

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە تێکەڵکردنی زەنجەفیل و زەردەچوو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و پاراستنمان لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.  زەنجەفیل و کورکومین (پێکهاتەی سەرەکی لە زەردەچووە) تایبەتمەندی دژە میکرۆبیان هەیە.

ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانن یارمەتی لەناوبردنی بەکتریاکان بدەن و ڕێگری لە گەشەکردنیان بکەن. ئەم پێکهاتەیە چەندین ساڵە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ هەڵامەت بەکار دەهێنرێت. زەنجەفیل هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگرتن لە هەڵامەت و چارەسەری قوڕگ ئێشە و کەمکردنەوەی گیرانی لووت.

زەنجەفیل و زەردەچوو یارمەتی باشترکردنی تەندرووستی دڵ دەدەن بە کەمکردنەوەی هەوکردن، کە پەیوەندییەکی بەهێزی بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە. توێژینەوەیەک دەریخستووە خواردنی 2 بۆ 4 گرام زەنجەفیلی تازە لە ڕۆژدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ. بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ.

بەڵگەی زۆر هەیە کە زەنجەفیل باشە بۆ دابەزاندنی کێش. تاقیکردنەوەکان دەریخستووە خواردنی 2 گرام زەنجەفیل لە ڕۆژدا بۆ ماوەی 8 هەفتە کاریگەری هەبووە لە دابەزاندنی کێشدا. هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کورکومین یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بە چەندین شێوە. کورکومین دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانە چەورییەکان و ڕێگری لە دروستبوونی خانەی چەوری نوێ دەکات./.