بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گۆنزالۆ گارسیا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە چوار یاریدا باشترین گۆڵکاری یانەی
ڕیال مەدریدە لە جامی جیهانی یانەکاندا، لە کاتێکدا رۆدریگۆ یەک خولەکیش یاری نەکردووە
و ڕۆڵی لە تیپەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.
شەوی ڕابردوو یانەی
ڕیال مەدرید بە گۆڵێکی نایاب لە لایەن گۆنزالۆ گارسیا بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر یوڤێنتوس
سەرکەوتنی بەدەستهینا. ئەم یاریزانە بەرهەمی ئەکادیمیای ڕیال مەدریدە کە جارێکی دیکە
جێگەی کیلیان ئێمباپێی لە پێکهاتەی سەرەکیدا گرت و توانی گۆڵی سێیەمی خۆی
لە چوارەمین یاری جامی جیهانی یانەکاندا تۆماربکات.
تەرکیزی ئەم یاریزانە لەسەر
گۆڵکردن، گۆنزالۆی کردووە بە سەرمایەی سەرەکی بۆ چابی ئەلۆنسۆ. لەگەڵ ئامادەنەبوونی
ئێمباپێ لە هێڵی هێرشبەریدا، متمانەی بە گۆنسالۆ گارسیا هەبوو و ئەم یاریزانە گەنجە
لە یەکەم رۆژەوە لە ڕیال مەدریدی نوێدا وەڵامێکی باشی دایەوە./.