بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەشەمین پێشانگای نەوت و وزەی سوریا بە بەشداری 100 کۆمپانیای ناوخۆیی، عەرەبی و بیانی لە بواری پیشەسازی نەوت، پرۆسەی دۆزینەوەی نەوت، توێژینەوە و ڕاوێژکاریی وزە، پاڵاوتن و بەبازاڕکردنی نەوت، دەستی بە کارەکانی کرد.

محەممەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا پاش کردنەوەی ئەم پێشانگایە، جەختی لە سەر گرنگیی وەک سەکۆیەک بۆ گردبوونەوەی پسپۆڕان و خوازیارانی بواری نەوت و غاز کردەوە.

ناوبراو ئەم پێشانگایەی بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان و تێڕوانینەکان سەبارەت بە داهاتووی وزەی سوریا ناو برد.

پێشانگاکە تا 10 ی تەمموز بەردەوام دەبێت./.