بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاترە یەکێکە لە ڕووەکە پزیشکییە زۆر بەنرخەکان کە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی هەیە و چەندین ساڵە لە لایەن شارەزایان جێگەی سەرنجە. ئەو پێکهاتە چالاکانەی کە لە جاتردا هەن، لەوانە تیمۆل و کارڤاکرۆل، یارمەتیدەرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی ڤایرۆسی و بەکتریا.

لەبەر ئەم هۆیە، جاترە بە چارەسەرێکی سروشتی بۆ هەڵامەت و قوڕگ ئێشە و کێشەی هەناسەدان ناسراوە. چای جاترە نەک تەنیا یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە لە دژی نەخۆشیزاکان.

سەرەڕای ئەوەش، جاترە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە باشترکردنی کێشەکانی هەرس وەک ئاوسان و خراپی هەرسکردن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارهێنانی دەبێت بە مامناوەندیی و بە ڕاوێژی پسپۆڕی زانستی پزیشکی کۆن ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە کاریگەرییە لاوەکییەکان./.