بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی فەنەرباخچە دانوستانەکانی لەگەڵ بایرن میونشن دەستپێکردووە بۆ کڕینی
کۆمان. گواستنەوەیەک کە ڕەنگە تا 40 ملیۆن یۆرۆی تێبچێت. میدیا وەرزشییەکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە کە ئەم پێشنیارە سەرەتا وەک
قەرز پێشکەش کراوە، بەڵام ئێستا بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لەسەر مێزە.
کۆمان لە
ساڵی 2015 ەوە لە بایرن میونشن بووە و لەو ماوەیەدا 339 یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە
و 72 گۆڵ و 71 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە. هەروەها ساڵی رابردوو ئەگەری گواستنەوەی
بۆ خولی سعوودیە شکستی هێنا بەهۆی ناڕەزایی خۆیەوە. ئارسناڵ و چەند یانەیەکی دیکەی
پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکەی دەکەن./.