بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز حەمدۆ شەحادە بەرپرسی پێشووی لقی ئاسایشی سیاسیی دیمەشق لە سەردەمی حوکمڕانیی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، دەستگیر کراوە.

ناوبراو لە لایەن فەرمانگەی ئاسایشی ناوخۆیی سوریا لە ناوچەی تەلکلەخ لە نزیک حۆمس دەستگیر کراوە.

ڕیاز حەمدۆ شەحادە لە سەردەمی حوکمڕانیی بەشار ئەسەد چەندین پۆست و بەرپرسیارێتی باڵای ئەمنیی هەبووە.

ناوبراو تۆمەتبارە بە تاوانی جەنگی لە دژی خەڵکی سوریا بە تایبەت لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر./.