بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی سعوودیە دەکات.

بەقایی ڕایگەیاند کە عێراقچی لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ تاران لە بەرازیل (کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس) سەردانێکی کورتی سعوودیە دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە لە گرنگترین تەوەرەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سعوودیە دەبێت./.