بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا وەک پشتیوانی فەڵەستینییەکان لە شەڕی پاش زریانی ئەقسا ئەرکی خۆیی بەجێگەیاند.
ناوبراو وتی: ئامانجی ئێمە لە بەشداریکردنی شەڕی غەززە، هەڵگرتنی گوشارەکانی سەر خۆڕاگریی فەڵەستین بوو نەک بەشداری لە شەڕێکی گەورە و بەربڵاو.
نەعیم قاسم وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا نەبوو و تەنانەت بەشێک لە سەرکردە و فەرماندەکانی حەماسیش کە لە دەرەوەی فەڵەستین بوون، بە هەمان شێوە ئاگایان لە پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە نەبوو.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: لە قۆناغێکی نوێداین و پلانی زۆرمان بۆی هەیە و بە دڵنیاییەوە کە درێژە بەم ڕێبازە دەدەین، لە ڕاستیدا خۆڕاگری لە لوبنان هیچ کات شکست ناهێنێت و بە ئامادەبوونی خۆی سەرکەوتوو دەبێت و موڵەتی ئەوە نادات ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر خاکی لوبناندا بمێنێتەوە.
وتیشی کە حزبوڵڵا دوو بژاردەی لە بەردەستدایە، یان شەهیدبوون یان سەرکەوتن و بژاردەیەک بە ناوی خۆبەدەستەوەدان نییە، ئەگەر ئەمریکییەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن با ڕێکەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بکەن./.