بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی خوری قەتەر به فەرمی ڕایگەیاند که ئەیمەن حوسێن هێرشبەری به ئەزموونی عێراقی له یانەکە دەمێنێتەوە و هیچ نیازێک نییه له وەرزی گۆڕانکاری هاوینەدا بڕوات. ئەم بڕیاره له کاتێکدایه که هەندێک له یانەکانی عێراق هەوڵیان داوه ئەو هێرشبەره تەمەن 29 ساڵه بگەڕێننەوه نێو خولەکەیان بەڵام یانەی خور به توندی دژایەتی گواستنەوەی دەکات.

ئەیمەن حوسێن گرێبەستی لەگەڵ یانەی خور تا هاوینی 2026 هەیە. سەرەڕای ئەوەی ئەیمەن حوسێن دەیویست بگەڕێتەوە خولی عێراق و دانوستان لەو بارەیەوە هەبوو بەڵام هەڵوێستی توند و تیژی یانەی قەتەری ڕێگری کرد لەم گواستنەوەکە.

ستافی تەکنیکی یانەی خور هێشتا متمانەی تایبەتی بەتوانا هێرشبەرییەکانی هەیە و بەنیازە سوود لەئەزموونی گۆڵ تۆمارکردنی لەهێرشبردندا وەربگرێت چونکە بەیەکێک لەکۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەی تیپەکە دادەنرێت./.