بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەنخێل تۆرێس سەرۆکی یانەی خیتافی ڕایگەیاند پێش جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ
یانەی ڕیال مەدرید گەیشتووەتە ڕێکەوتنێک بۆ کڕینی گارسیا بە شێوەی قەرز. ئەم هێرشبەرە
تەمەن 21 ساڵە پێش ئەم یارییانە تەنیا 6 یاری بۆ ڕیال مەدرید ئەنجامداوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە جامی جیهانی یانەکاندا لە پێنج یاریدا
چوار گۆڵ و یەک ئەسیستی گۆڵی تۆمار کردووە.
ئێستا سەرۆکی خیتافی
بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەردوو یانە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە
بۆ خیتافی لە وەرزی گۆڕانکاری هاوینەدا بەڵام دانی بەوەدا ناوە کە بارودۆخەکە گۆڕاوە
و ئەگەری ئەوە هەیە ڕیال مەدرید بیەوێت وەک هێرشبەری یەدەک لەپاڵ کیلیان ئێمباپێ بیهێڵێتەوە./.