بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاریس سانجێرمان شەوی چوارشەممە لە یارییەکی زۆر هەستیار و سەرنجڕاکێشدا
ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە لە یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە لە ئەمریکا
بەڕێوەدەچێت و هیوادارە بە بردنەوەی ئەم ڕکابەرە بەهێزە بگاتە یاری کۆتایی.
لویس ئەنریکی
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر پێش ئەم یارییە بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و وەڵامی
پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەنریکی سەبارەت
بە ڕیال مەدرید و چابی ئەلۆنسۆ گوتی: ئەم یارییە تایبەتە. ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیال
مانای ئەوەیە کە تا ئەم قۆناغە لە جامی جیهانی یانەکان ئاستێکی باشمان پێشکەش
کردووە. تۆ دەزانی من هاندەری بەرشەلۆنەم و یارییەکی سەرنجڕاکێش دەبێت و ئێمە
هاندانێکی زۆرمان هەیە.
شیکردنەوەی ڕیال مەدرید قورسە. لە ڕووی تاکتیکییەوە ئەوان تیپێکی
تازەن و ئەمەش شتەکان ئاڵۆزتر دەکات. هەمووان دەزانن کە یاریزانی نایابیان هەیە.
وابزانم چابی ئەلۆنسۆ دەیەوێت تیپێکی مەزن درووست بکات./.ش