بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید، دوای دۆڕانەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 4-0 لە یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی 2025، ڕایگەیاند: ئێمە وەک تیپێکی یەکگرتوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریمان نەکرد!

لە سەرەتای یارییەکەدا، دوو هەڵەی گەورەمان کرد کە کاریگەری لەسەر یارییەکەمان هەبوو. نەمانتوانی پلانە تاکتیکیەکانی چابی ئەلۆنسۆ لە یاریگادا جێبەجێ بکەین. پێویستە ئەم یارییە شیبکەینەوە، بەڵام بەپێی ئەوەی من بینیم، لە هەموو بارودۆخێکدا درەنگ گەیشتینە تۆپەکە. ئەمە شکستێکی قورس بوو، بەڵام دەبێت لێی فێر بین./.