بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئاستی یاریکردنی ڤینیسیۆس لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید لە جامی جیهانی یانەکان
نائومێدکەر بوو. ئەم ئەستێره بەرازیلیه که هیوادار بوو به هاتنی چابی ئەلۆنسۆ بگەڕێتەوه
بۆ لوتکەی تواناکانی، وادیارە هێشتا نەیتوانیوە ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە.
لە یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان چابی ئەلۆنسۆ بڕیاریدا هەر
سێ یاریزانە هێرشبەرەکەی کە بریتین لە ئێمباپێ و گۆنزالۆ و ڤینیسیۆس، لە پێکهاتەی
سەرەکی دابنێت کە هەڵەیەکی گەورە بوو. هەرچەندە سەرەڕای نەبوونی یەکێتی لە کارەکانی
تیپەکەدا، ڤینیسیۆس ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد و ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە نیوەی
دووەمدا ڤینیسیۆسی لە یارییەکە دوورخستەوە.
نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئۆفەری قورس لە یانەکانی سعوودیەش هێشتا
لەسەر مێزە. بۆیە دەبێت بزانین ئایا ڤینیسیۆس هاندانی مانەوە لە ڕیال مەدریدی هەیە
یان نا./.