بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی،  حوجەتوڵڵا چاووشی بەهای کێشی کاڵای هەناردەکراوی بە 440 ملیۆن و 685 هەزار تەن ڕاگەیاند کە بریتین لە سەوزە و میوە، شیش، وەرەقەی پۆڵا، جۆرە جیاوازەکانی کاشی، بەرهەمی شیرەمەنی، کەرەستەی بیناسازی و میوەی وشککراوە.

ناوبراو وتی: ڕێژەی هەناردەکردن لە سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بە شێوەیەکی مامناوەند 190  بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا بووە.

بەڕێوەبەری گشتی گشتی گومرکی پەروێزخان، ڕایگەیاند: هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی جۆزەردان (ئایار)، بە بەهای 306 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 704 هەزار تەن لەم شوێنە گومرکییەدا تێپەڕێنراوە.

چاووشی ڕایگەیاند: تێکڕای ژمارەی گواستنەوەی ترانزێت لەم خاڵە سنورییەدا ڕۆژانە 359 بارهەڵگرە بووە و لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 175 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 16 هەزار و 294 تەن لەم گومرکەدا ترانزێت کراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کاڵا سەرەکییەکانی ترانزێت کە بە ڕەچەڵەک بیانین لەم گومرکەدا بریتین لە نەفتا، ڕۆنی سووتەمەنی، ڕۆنی پیشەسازی، قیر و پاشماوەی کارتۆن.

ساڵی ڕابردوو بە گشتی 7 ملیۆن و 945 هەزار تەن کاڵای هەناردە و ترانزێت بە بەهای 3 ملیار و 460 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار لە سنوری پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق کراوە./.