بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، چەوەندەر یەکێکە لەو خواردنە بە تامانەی کە دەتوانیت لە پاییز و
زستاندا بیخۆیت. بەهای خۆراکی چەوەندەر زۆر بەرزە لە ڕووی دابینکردنی ڤیتامین و
کانزاکانی پێویست بۆ جەستە. چەوەندەر بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزا و کالۆری زۆر کەم
و بڕێکی کەم لە کۆلیسترۆلی تێدایە.
بۆچی چەوەندەر
بۆ بەهێزکردنی جەستە لە کاتی نەخۆشیدا بەسوودە؟
چەوەندەر سەرچاوەیەکی سروشتی دەوڵەمەندە بە ماددە گرنگەکانه
کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات و هەوکردن کەم دەکاتەوە. چەوەندەر دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرکان کە یارمەتی بەهێزکردنی
بەرگری جەستە دەدات. ڤیتامین سی تێدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس. ئاسن و فۆلاتی
زۆرە بۆ پاڵپشتی کردن لە بەرهەمهێنانی خانەکانی بەرگری. ڕێکخەرێکی سروشتی پەستانی
خوێن و سووڕی خوێنە کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندرووستی گشتی لەکاتی نەخۆشیدا./.