بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەکرێت ئەم هاوینە بە هاوینی گەڕانەوەی ئەستێرەکانی ئەرجەنتین بۆ وڵاتەکەیان دابنرێت. دوای گەڕانەوەی ئانخێل دی ماریا بۆ ئەرجەنتین و چوونە ڕیزی یانەی رۆزاریۆ سێنترال، ئەمڕۆ ئەستێرەیەکی دیکەی ئەوروپا گەڕایەوە وڵاتەکەی و درێسی ئەو تیپەی لەبەرکرد کە ژیانی تۆپی پێی تێدا دەستپێکرد.

لیاندرۆ پارێدێسی تەمەن 31 ساڵ دوای ئەنجامدانی 135 یاری بۆ ڕۆما یانەکەی جێهێشت و بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی بۆکا جۆنۆرزەوە کرد. دوای چەند ساڵێک درەوشانەوە لە تۆپی پێی ئەوروپا گەڕایەوە بۆ یانەی یەکەمی بۆکا و هیوادارە ئەمجارە لەسەر خاکی ئەرجەنتین شانازی بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.

پارێدێس لە پەیامێکدا بۆ هاندەرانی ڕۆما نووسیویەتی: نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم. من زۆر گەنج بووم کاتێک ئێوە پێشوازیتان لێکردم و واتان لە من و خێزانەکەم کرد هەست بکەین کە ڕۆما ماڵی ئێمەیە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێمەوە ماڵەوە. هەمیشە ئامانجم ئەوە بووە بگەڕێمەوە بۆ ئەو تیپە کە دڵم لەگەڵییە. من دڵنیام کە ڕۆما و هاندەرانی گەورەی ڕۆما لێم تێدەگەن./.