بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لە کاتێکدا چابی ئەلۆنسۆ خۆی بۆ دەستپێکی سەردەمێکی نوێ ئامادە دەکات
بە ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید،
نیگەرانی سەبارەت بەم دوو هێرشبەرە لە یاریگادا سەریهەڵداوە. لێکچوونی شێوازی یاریکردنی ئەم دوو هێرشبەرە و
لاوازییان لەئەرکی بەرگریدا دەتوانێت کێشەی گەورە درووست بکات.
دێل بۆسکی ڕاهێنەری
پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان بۆچوونی خۆی
سەبارەت بەو دوو هێرشبەرە خستەڕوو و ڕایگەیاند: ئەرکی ڕاهێنەر ئەوەیە کەمێک لە کەسایەتی
یاریزانەکان قبوڵ بکات و لەو خاڵەوە هەوڵ بدات باشترین ئەنجامیان لێ بەدەست بهێنێت.
وتیشی: ئەمە یەکێکە
لە بنەما گرنگەکانی تۆپی پێ: پێش هەموو شتێک دەبێت یەکگرتوو بین. دەبێت هەموو ئەو
ئەرکانە جێبەجێ بکەین کە ئەرکی خۆمانە، چ لە بەرگری بێت یان لە هێرشبردن. زۆرجار پێویستە
هەموو تواناکانی ئەم یاریزانانە بەکار بهێنین و بە هەموو کەموکوڕییەکانیانەوە قبوڵیان
بکەین. ئەگەر بتەوێت ئەم یاریزانانە لە هێڵی بەرگریدا زۆر
بەکار بهێنیت، لەوانەیە هەموو شتێک تێک بدەیت./.