بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی میلان لە بەیاننامەیەکدا ئەم گواستنەوەیەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند:
یانەی میلان دەتوانێ پشتڕاستبکاتەوە کە تیۆ هێرناندێز بە هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی
هیلال کردووە. یانەکە سوپاسی تیۆ دەکات بۆ ئەم شەش ساڵ هاوکارییە و هیوای سەرکەوتنی
بۆ دەخوازێت.
ثیۆ هێرناندێز
لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەی هیلال ڕایگەیاند: بێگومان تۆپی
پێی سعوودیە لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و یاریزانی
گەورە لەم خولەدا هەن. وابزانم ئەمە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە گەشتی پیشەییم و زۆر
خۆشحاڵم کە لێرەم.
وتیشی: هیلال تیپێکە کە توانای ڕکابەری لەگەڵ گەورەترین یانەکانی
ئەوروپا هەیه. من سەیری یارییەکانی ئەم تیپەم کرد، یاریکردنیان سەرسوڕهێنەر بوو و
ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد. بەڕای من ئاستی یانەی هیلال بەراورد دەکرێت لەگەڵ زۆرێک
لە یانەکانی ئەوروپا و ئەوەشیان سەلماندووه./.