بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی سوریا و ڕژێمی زایۆنیستی لە وڵاتی ئازەربایجان کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆیان دەبێت.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی باکو سەبارەت بە ئامادەبوونی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووی سەربازییەوە لە سوریا وتووێژ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بەو ناوچانەی رژێمی زایۆنیستی لە سوریا داگیریکردووە، وتووێژ دەکرێت.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێک گەیشتە باکو و لە لایەن ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پێشوازی لێکرا./.