بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم ئەلغەیس، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) جەختی لەوە کردەوە کە لە دەیەی داهاتوودا جیهان پێویستی بە وزەی زیاتر دەبێت و پێویستە دابینکردنی نەوت بەردەوام و پارێزراو بێت.
ناوبراو کە لە پەراوێزی سیمینارێکی نێودەوڵەتی ئۆپێک لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە ڤیەننا قسەی دەکرد، جەختی لە سەر پێویستی وەبەرهێنانی گەورە لە کەرتی وزەدا کردەوە و داوایکرد کە ڕێبازێکی گشتگیر بگیرێتەبەر کە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و کەمکردنەوەی دەردانی گازە پیسکەرەکان هەروەها ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی نەوت بەتایبەت وڵاتانی دەرەوەی وزەی هەناردەکار لەخۆبگرێت./.