بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچوو هەموو شتێک ڕێک و پێک بێت بۆ واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە تا ساڵی 2030، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە. وتووێژ لە نێوان هەردوولادا کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، بەڵام هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە. ئێستا ئەم دانوستانە وەستاوه و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس ڕەتکراوە.

ناکۆکی سەرەکی لەسەر کێشەی داراییە. ڤینیسیۆس دەیەوێت بەرزترین مووچەی لە تیپەکەدا بەدەست بهێنێت، تەنانەت لە کیلیان ئێمباپێ زیاتر. میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە ئەو داوای نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی./.