بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لوکا مۆدریچ، یاریزانی نایابی ڕیال مەدرید کە بەم دواییانە ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و دوایین یاری خۆی لە جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدا، بە فەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک ساڵ واژۆکرد و بووە یاریزانی یانەی میلان.

ئەو بەرەو شاری میلان بەڕێکەوت و دوای تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکی، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی واژۆ کرد. مۆدریچ دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ میلان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکە و درێسێکی ژمارە 14 وێنەیەکی گرت./.