بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لوکا مۆدریچ، یاریزانی نایابی ڕیال مەدرید کە بەم دواییانە ماڵئاوایی لە
یانەکەی کرد و دوایین یاری خۆی لە جامی جیهانی یانەکان ئەنجامدا، بە فەرمی گرێبەستێکی
بۆ ماوەی یەک ساڵ واژۆکرد و بووە یاریزانی یانەی میلان.
ئەو بەرەو شاری میلان بەڕێکەوت و دوای
تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکی، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی واژۆ کرد. مۆدریچ
دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ میلان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکە و درێسێکی ژمارە
14 وێنەیەکی گرت./.