بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، زرێشک میوەیەک کە لە وڵاتی ئێران دەچێندرێت. ئەم میوە سوورە بچووکە جگە
لەوەی لە خۆراکدا بەکار دەهێنرێت سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە. هەروەها لە بواری بەرهەمهێنانی
دەرمان و ئابووریدا گرنگییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرەکان
زرێشک دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین C، دژە ئۆکسێنەرەکان
و کانزاکانی وەک ئاسن، کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و باشترکردنی کاری هەرس
و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات. هەروەها بەربەری تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی
هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن و باشترکردنی تەندرووستی
دڵ.
توێژینەوە
زانستییەکان دەریانخستووە کە زرێشک دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، بەتایبەت پێکهاتەیەک
کە پێی دەوترێت بەربرین. ئەم ماددەیە تایبەتمەندی دژە هەوکردن، دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی
هەیە و دەتوانێت کاریگەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، لەوانە هەوکردنی
گەدە و هەوکردنی میز و تەنانەت هەندێک کێشەی پێست.
سەرەڕای ئەوەش، خواردنی بەردەوامی بەربەر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆلی خراپ، ڕێکخستنی شەکری خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئەم تایبەتمەندییانە وای لێدەکات تەواوکەرێکی سروشتی بێت بۆ نەخۆشانی شەکرە و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە./.