بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لوکاس ڤازکوێز کە لە ساڵی 2007 ەوە ئەندامی یانەی ڕیال مەدرید بوو و لە
ساڵی 2015 پەیوەندی بە تیپی سەرەکی یانەکەیەوە کرد، دوای 18 ساڵ لە باشترین یانەی
ئەوروپا جیابووەوە. لەو ماوەیەدا لە 402 یاری لە پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکاندا بۆ ڕیال
مەدرید یاریکردووە و 38 گۆڵی تۆمارکردووە و 73 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش کردووە.
لوکاس ڤازکوێز
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: هاندەرانی ئازیز،
ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی زیاتر لە 400 یاری، کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە یانە خۆشەویستەکەم
بکەم بەڵام بە ئاسوودەیی و زانینی ئەوەی کە هەموو شتێکم پێشکەش کردووە، لێرە دەڕۆم.
من چێژم لە هەموو یارییەک، هەموو ڕاهێنانێک و هەموو گەشتێک بینیوە، ئەگەر ئەم گەشتە شتێک فێری کردم، ئەوە ئەوەیە کە نابێت هیچ کەسێک پێت بڵێت کە تۆ ناتوانیت شتێک بەدەست بهێنیت. ڕاستە من ڕیال مەدرید جێدەهێڵم، بەڵام ڕیال مەدرید هەرگیز جێم ناهێڵێت. بۆ هەر شوێنێک بڕۆم، بە شانازییەوە دەڵێم کە بۆ گەورەترین یانەی جیهان یاریم کردووە./.