بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند کە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی غەززە، لە ڕاستیدا شەڕێکی ئەمریکییە و ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بووەتە جێبەجێکاری ئەم شەڕە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە پلان و پێدانی زانیاری هەواڵگری بە ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کەرەستەی سەربازی، بەشداریی هەیە و لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش پشتیوانیی لە کۆمەڵکوژی غەززە کردووە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: کاردانەوەکان لە بەرامبەر ڕووداوەکانی غەززە پیشاندەری مەرگی ویژدان و هەستی مرۆیی و لەناوچوونی بەهاکان، ئاکار و بڕوای ئایینییە و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە پێشێلکردنی تەواوی ژیانی مرۆڤەکان و تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی./.