بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم یاریزانه نێجیریه لەگەڵ ئینتەر گەیشتووەته ڕێککەوتن و  بەنیازه ئەتالانتا جێبهێڵێت. ئەم گرێبەسته ئێستا گرنگترین هەواڵه له ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا. ساڵی ڕابردوو پاریس سانجێرمان بەنیازبوو ئەم یاریزانە بکڕێت بە ئۆفەرێکی زۆر کەم کە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ بوو. بەڵام ئێستا بارودۆخەکە زۆر جیاوازە.

لەبەر ئەم هۆیە، هەڵوێستی ئەتالانتا زۆر ڕوونە: 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت. ئینتەر و ئەتلەتیکۆمەدرید زۆر حەزیان لە کڕینی ئەو یاریزانە هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێک پێشکەش نەکراوە./.