بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە باسی ئەوەیانکردووە کە دانوستانەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات، ئاژانسی تەسنیم ڕایگەیاندووە کە ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی داوایەکی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیایە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان.

دانوستانەکان لە ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوەی هەر چوار وڵاتدا دەبێت و تا ئێستا کات و شوێنەکەی دیاری نەکراوە.

پێشتر پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاندبوو کە دانوستانەکانی ئێران و ئەو سێ وڵاتە هەفتەی داهاتوو لە ئەورووپا بەڕێوەدەچێت./.