بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار محەممەد یوسف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند: سیستەمە کۆنەکەی پەیوەست بە گەشتە زیارەتییەکان بۆ ئێران و عێراق وازی لێ هێنراوە و بەم زووانە سیستەمێکی هەمەلایەنە بۆ بەڕێوەبردنی لە لایەن حکومەتی پاکستانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو بە داننان بە نیگەرانییەکانی ئەو وڵاتانەی میوانداری زیارەتکارانی پاکستان دەکەن سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی پڕۆسەی گەشتیاری ئایینی، بەتایبەتی سەرهەڵدانی هاتوچۆی نایاسایی یان بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، وتی: هەماهەنگیمان لە گەڵ ئێران بۆ بەڕێوەبردنی گەشتیاریی ئایینی بەهێزتر دەبێت، هەروەها لە گەڵ جێبەجێکردنی سیستمی نوێ، گەشتی زیارەتکاری چیتر بە بێ سەرپەرشتی گروپە فەرمییەکانی زیارەتی کە لە وەزارەتی کاروباری ئایینی تۆمارکراون، ناکرێت.
سەردار محەممەد یوسف جەختیکردەوە کە بە پێی فەرمانی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، پڕۆسەی بەڕێوەبردنی سیاسەتی گەشتە زیارەتییەکان خێراتر بووە و بە پێی ئەنجامی بەرهەمهێنەری کۆبوونەوە سێقۆڵی تاران؛ هەر سێ وڵات تەواوی پرۆسەی ناردنی زیارەتکاران و بەڕێوەبردنی گەشتەکان لە سیستەمێکی هەمەلایەنە و زیرەکدا دادەنێن./.