بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئارسناڵ بەنیازه ئامادەیی یانەی ڕیال مەدرید هەڵبسەنگێنێت بۆ فرۆشتنی ڕۆدریگۆ که نرخی 100 ملیۆن یۆرۆیە. ڕۆدریگۆی تەمەن 24 ساڵ لە هەموو کاتێک نزیکترە لە جێهێشتنی ڕیال مەدرید. ئامادەنەبوونی یانەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ئامادەنەبوونی لەسەرجەم یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان داهاتووی لەڕیال مەدرید نادیارە.

ئارسناڵ لە پێش هەموو ئەو تیپانەی کە حەزیان لە رۆدریگۆیە بەڵام ڕووبەڕووی چەندین ڕکابەر دەبێتەوە لەوانە لیڤەرپول، مانچستەر سیتی، مانچستەر یۆنایتد، چێڵسی، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان. پێدەچێت ڕۆدریگۆ لە جیابوونەوە نزیک ببێتەوە و بایرن و پاریس سانجێرمان ئامادەن ئۆفەری گرنگ پێشکەش بکەن ئەگەر دانوستانەکانی نێوان ئارسناڵ و ڕیال مەدرید شکست بهێنن./.