بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای لە یانەی نەسر کردووە بچێتە نێو پێشبڕکێی گرێبەستکردن
لەگەڵ لویس دیاز یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ و 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ پێشکەش بکات. لویس
دیاز سەرەڕای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2024-2025، لە لیڤەرپول ڕووبەڕووی
داهاتوویەکی نادیارە.
بە پێی راپۆرتی
میدیا وەرزشییەکان، یانەی نەسر تاکە یانەیە کە ئامادەیە ئەو بڕە پارەیەی که لیڤەرپول
بۆ لویس دیاز داوای کردووە، بدات. دەوترێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی
کە بەم دواییانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر بۆ دوو وەرزی دیکە درێژکردەوە ئەم
داواکارییەی پێشکەش کردووە. ڕۆناڵدۆ که به نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کاریگەری زیاتری
له گۆڕانکاری وەرزشی یانەی نەسر بەدەستهێناوە، ئێستا ڕۆڵێکی بەرچاو لەم گرێبەستەدا
دەگێڕێت./.