بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یامال سێ ڕۆژ دوای تەمەنی 18 ساڵی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە
تا 30 حوزەیرانی 2031 واژۆ کرد. هەر لەو ڕۆژەدا ڕاگەێندرا کە ئەو یاریزانە درێسی
ژمارە 10 دەپۆشێت و پێشتر کەسایەتییە گەورەکانی وەک لیۆنێل میسی و ڕۆناڵدینیۆ و
مارادۆنا لەبەریان کردبوو.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی
ئەم هەواڵە، خەڵکێکی زۆر هەوڵیاندا بۆ کڕینی ئەو درێسە. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان،
نزیکەی 70 هەزار درێسی ژمارە 10 و ناوی لامین یامال تەنیا لە یەک ڕۆژدا فرۆشراون./.