بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەمڕۆ چەندین پەیوەندی لەنێوان یوڤێنتوس و مانچستەر ئەنجامدراوە و یوڤێنتوس
ئۆفەرێکی 15 ملیۆن پۆندی بۆ کڕینی جادۆن سانچۆ پێشکەش کردووە. مانچستەر یۆنایتد سەرەتا
داوای 25 ملیۆن پۆندی کرد، بەڵام یوڤێنتوس، بە پشتبەستن بە پێگەی خۆی وەک تیپێکی گەورە
و بەتایبەت دەرفەتی یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەسەر
دابەزاندنی نرخی ئەو یاریزانە.
جادۆن سانچۆ مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، ئەمەش
پەرۆشی بۆ پەیوەندی کردن بە یوڤێنتوسەوە دەردەخات. هێشتا وردەکارییەکانی کۆتایی پێویستە
یەکلایی بکرێنەوە، بەڵام یوڤێنتوس زۆر گەشبینە بە کۆتاییهاتنی ئەم گواستنەوەیە./.