بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی سەردانی گوڵەخانەی کرد و چاوی بە بەڕێز محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان کەوت.

لەو چاوپێکەوتنەدا چەپگە گوڵی سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەر و دەزگای میدیایی جام کوردی پێشکەش بە سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستان بەڕێز محەممەدی حاجی مەحمود کرا لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی لە شەڕی 12 ڕۆژە و ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

کاک محەممەدی حاجی مەحمود کەسایەتییەکی سیاسی و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسە و لە هیچ بارودۆخێکدا پشتی لە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی نەکردووە./.