بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە جەستە زیاتر لە هەموو کاتێک تووشی ڤایرۆس و پیسکەرەکان بووە، بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری زۆر گرنگە. پسپۆڕانی زانستی پزیشکی کۆن جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەتوانرێت بە خوراکی گونجاو و بەکارهێنانی ڕووەکی دەرمانی، بە شێوەیەکی سروشتی هێزی بەرگری جەستە بەهێز بکرێت.

دکتۆر نەرگس فەراهانی، پسپۆڕی زانستی پزیشکی کۆن  سەبارەت بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە ڕایگەیاند: یەکەم و گرنگترین خاڵ بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری، پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرسە. چونکە لە زانستی پزیشکی کۆندا گەدە یەکەم ماڵی تەندرووستی جەستەیە. خواردنی ئاوی گەرم لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ لە بەیانیاندا دەتوانێت سەرەتایەکی باش بێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.

دکتۆر فەراهانی هەروەها پێشنیاری کرد: خواردنەوەی ڕۆژانەی چای گیای جاترە، خواردنی خاکشیر لەگەڵ ئاوی گەرم لە بەیانیاندا، دوورکەوتنەوە لە خوراکە زۆر سارد و زۆر چەورەکان و خەوتنی ڕێک و پێک لە شەودا کاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراستنی هاوسەنگی میزاج و بەهێزکردنی بەرگری جەستە هەیە./.